كوردێك بووه پاڵه‌وانی پێشبڕكێیه‌كی له‌شجوانی له به‌لجیكا
كاوار حه‌مید حه‌سه‌ن، كوردێكی نیشته‌جێی به‌لجیكایه و ماوه‌ی 10 ساڵه له‌م وڵاتهدی ده‌ژی، بووه پاڵه‌وانی پێشبڕكێیه‌كی له‌شجوانی له به‌لجیكا.
له پێشبركێی ساڵانه‌ی BPF كه رێكخراوێكی وه‌رزشییه و تایبه‌ته به له‌شجوانی ساڵانه به‌به‌شداریی چه‌ندان ئاره‌زوومه‌ندی ئه‌م پێشبڕكێیه له زۆربه‌ی وڵاته‌كانه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌ن، كاوار حه‌مید له كێشی 70 كگم پله‌ی یه‌كه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا له نێوان چه‌ندان به‌شداربووی وڵاتانی هۆڵه‌ندا، رووسیا، ئه‌لبانیا، پۆڵه‌ندا و به‌لجیكا نازناوه‌كه‌ی برده‌وه.
كاوار حه‌میدی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له دایكبووی شاری دهۆكی باشووری كوردستانه و یه‌كێك له وه‌رزشكاره دیاره‌كانی یاری له‌شجوانی و پێشتریش به‌شداریی له چه‌ندان پاڵه‌وانییه‌تیی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه.