به وێنه...یه‌كێك له جوانترین كچه‌كانی ئیتاڵیای رازیكردووه
خانمه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مۆراتا میدیاكانی جیهانی سه‌رسام ده‌كات
مۆراتا دوای ئه‌وه‌ی 3 ساڵی له خولی ئیتاڵیا تێپه‌ڕ كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 3 جار نازناوی كالچیۆی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له شاجوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شی رازیكرد.
مۆراتا دوای ئه‌وه‌ی 3 ساڵی له خولی ئیتاڵیا تێپه‌ڕ كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 3 جار نازناوی كالچیۆی به‌ده‌ستهێنا، هه‌ڵبه‌ت یه‌كێك له شاجوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌شی رازیكرد، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌ره‌نجه ئه‌م كچه قه‌ت ریال مه‌دریدی خۆشنه‌ویستووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت، زیاتر له 2 ساڵه په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری گه‌وره له نێوان ئه‌لڤارۆ مۆراتای ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید و ئه‌لیس كامپێلۆی خانمه نماییشكاری ئیتاڵیدا هه‌یه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ئه‌لیسی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی مۆراتا پێشتر رقی له ریال مه‌درید بووه و زیاتر كه‌یفی به بارسێلۆنا هاتووه، به‌ڵام به‌هۆی مۆراتاوه ئه‌م رقه‌ی له ریال مه‌دردید نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا خۆشه‌ویستی بارسێلۆنا له دڵ هه‌ر ماوه.
مۆراتای ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له دوایین یاری خۆی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گۆڵێكی له دژی لیگانیس تۆمار كرد و ئاماژه‌ی به پیتی یه‌كه‌می ئه‌لیسی یاره‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش به ته‌واوه‌تی میدیاكانی جیهانی سه‌رسام كرد و بووه بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش.
ئه‌لیس ته‌مه‌نی 21 ساڵه، سه‌ره‌تا له شاری تۆرنیۆ كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مۆراتا، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان تا ئێستا درێژ هه‌یه، ته‌نانه‌ت كاتێك له هاوینی ئه‌مساڵ مۆراتا ئیتاڵیای جێهێشت، ئه‌لیس هاوشانی مۆرتا جانتاكه‌ی پێچایه‌وه و وڵات و شوێنی له دایكبوونی خۆی جێهێشت و به‌ره‌و مه‌درید كه‌وتنه ڕێ و ئێستاش به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)
.jpg)
.png)
.jpg)