ئۆزیل: كریستیانۆ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه له هیچ یاریزانێكدا نه‌مبینیوه
پێیوایه كریستیانۆ نایابترین یاریزانه
ئۆزیل، ناوه‌ڕاستكاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی ئارسێناڵ، له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كریستیانۆ نایابترین یاریزانی سه‌ر ڕووی زه‌وییه و نهێنییه‌كی ئه‌م یاریزانه‌ش ده‌دركێنێت.
مه‌سعوود ئۆزیل، یاریزانی به ڕه‌سه‌ن كوردی یانه‌ی تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی نایابه و عاشقی تۆپی پێیه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه كریستیانۆ یه‌كه‌م كه‌س بوو كه ده‌هاته شوێنی مه‌شق و راهێنان، دوایین كه‌سیش بوو كه مه‌شقه‌كانی جێده‌هێشت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌سلمێنێت كه كریستیانۆ شێتی تۆپی پێیه.
ئۆزیل گوتیشی: یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كریستیانۆ ئه‌وه‌یه كه پێش هه‌موو كه‌س له ژووری جلگۆڕینی یاریزانان ئاماده ده‌بێت و به‌باشی گوێ بۆ ڕێنماییه‌كانی شل ده‌كات، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی له كریستیانۆم بینیوه پێشتر له هیچ یاریزانێكم نه‌بینیوه.
ئۆزیل زیاتر ده‌شڵێت: كریستیانۆ یاریزانێكی گه‌وره‌یه‌ی تۆپی پێیه و ئه‌و له یاریكردن خێراییه‌كی له راده‌به‌ده‌ری هه‌یه و زۆر به كارامه‌یی خۆی له یاریزانانی به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕ ده‌كات.
ئۆزیلی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن خه‌ڵكی باكووری كوردستانی توركیایه، سه‌ره‌تا له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا پێگه‌یشتووه، دواتر له یانه‌ی ڤێرده‌برێمن ده‌ره‌وشایه‌وه، له هاوینی 2010 په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید كرد، دوای 3 وه‌رز، ریزه‌كانی یانه‌ی شایانه‌ی به‌ره‌و له‌نده‌ن و یانه‌ی ئارسێناڵ جێهێشت.