به فه‌رمی، ئینته‌ر میلان راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشان كرد
پێشتر راهێنه‌ری چه‌ندان یانه‌ی ئیتاڵی بووه
یانه‌ی ئینته‌ر میلان له راگه‌یاندراوێكدا، شوێنگره‌وه‌ی فرانك دی بۆیری راهێنه‌ری پێشووی ده‌ستنیشان كرد و له یاری داهاتوو سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی ئینته‌ر له خولی ئیتاڵیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 نۆڤێمبه‌ری 2016، یانه‌ی ئینته‌ر میلان ستیفانۆ پیۆڵی وه‌كوو به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری نوێی یانه‌كه دیاری كرد.
ستیفانۆ پیۆڵی ته‌مه‌ن 51 ساڵ، له دوو وه‌رزی رابردوو راهێنه‌ری یانه‌ی لازیۆ بووه، پێشتریش راهێنه‌ری یانه‌كانی بۆڵۆنیا، كیڤۆ، پارما، ساسۆلۆ و پاڵێرمۆش بووه.
ئینته‌رمیلان كه له‌وه‌ته‌ی حوزه‌یرانی رابردووه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانی چینییه‌وه كڕاوه‌ته‌وه، به دۆخێكی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت و له سێریا ئه‌ی له خانه‌ی نۆیه‌می ریزبه‌ندی ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها له دوایه‌مینی ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێت له یۆرۆپالیگ.