وه‌رزشكارانی ئه‌مریكا له نێوان هیلاری و تره‌مپ ده‌نگ بۆ كێ ده‌ده‌ن؟
به ئاشكرا پشتگیری خۆیان بۆ سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا راگه‌یاند
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ستیپێكردووه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان زیاتر له 219 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مریكی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، هیلاری كلینتۆن و دۆناڵد تره‌مپ نزیكترین به‌ربژێرن بۆ سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا، له‌م نێوه‌نده‌یشدا وه‌رزشكارانی ئه‌مێركا به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه بۆ سه‌ر دوولایه‌ن دابه‌ش بوون.
ـ لیبرۆن جه‌میس، یاریزانی تیپی باسكه‌ی یانه‌ی كلیڤلاند كاڤالیێرز ده‌نگی خۆی بۆ هیلاری راگه‌یاند.
ـ ماجیك جۆنسۆن، باسكه‌زانی پێشووی یانه‌ی لۆس ئانجلۆس لیكه‌رز پاڵپشتی خۆی بۆ هیلاری كلینتۆن دووپات كرده‌وه.
ـ مارتینا ناڤراتیلۆڤای خانمه تێنسزانی ئه‌مریكی، پشتگیری له هیلاری كلینتۆن ده‌كات.
ـ هۆپ سۆڵۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی خانمانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه ده‌نگ به هیلاری بدات.
ـ مایك تایسۆنی بۆكسوه‌شێنی پێشووی ئه‌مریكا پشتگیری دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات.
ـ جاك نیكلاس، یاریزانی پێشووی یاری گۆڵف به‌ڵێنی داوه ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مپ بدات.
ـ دێنیس رۆدمان، یاریزانی پێشووی تیپی باسكه‌ی شیكاگۆ پۆڵز ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات.
ـ دۆناڵد كینگ، بۆكسێنزانی پێشووی ئه‌مریكا پاڵپشتی له تره‌مپ ده‌كات.
ـ پاوڵ ئۆنێل، یه‌كه‌م یاریزانی بیسبۆڵه به ئاشكرا ده‌نگی خۆی بۆ تره‌مب راگه‌یاند.
ـ شۆفێرانی تیپی ناسكاری ئه‌مریكا، له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مب ده‌ده‌ن.
ـ زۆرینه‌ی یاریزانانی زۆرانبازی سه‌ربه‌ست، به‌ڵێنیانداوه ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مپ بده‌ن.
ـ كه‌ریم عه‌بدولجه‌بار، ئه‌فسانه‌ی پێشووی باسكه‌ی ئه‌مریكا، ده‌نگ به هیلاری ده‌دات.
ـ زۆرینه‌ی یاریزانانی تیپه‌كانی باسكه‌ی ئه‌مریكا ده‌نگ به هیلاری كلینتۆن ده‌ده‌ن.
ـ بۆبی نایت، راهێنه‌ری پێشووی باسكه‌ی ئه‌مریكا، ده‌نگ به دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات.
ـ زۆرینه‌ی یاریزانانی گۆڵف ده‌نگی خۆیان بۆ هیلاری كلینتۆن راگه‌یاندووه.
ـ له‌یلا عه‌لی، خانمه بۆكسوه‌شێنی كچی محه‌مه‌د عه‌لی كلای كۆچكردوو ده‌نگ به هیلاری ده‌دات.
ـ زۆرینه‌ی خانمه وه‌رزشكاره‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگی خۆیان بۆ هیلاری راگه‌یاندووه.
ـ جه‌یسی ڤینتۆرای یاریزانی زۆرانبازی ئه‌مریكا پشتگیری خۆی بۆ تره‌مپ راگه‌یاند.
ـ كارمیلۆ ئه‌نتۆنی، باسكه‌زانی ئه‌مریكا، بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پشتگیری له هیلاری ده‌كات.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا سبه‌ی راده‌گه‌یه‌نرێت و ناوی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا ئاشكرا ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌چێته كۆشكی سپی.