ریال مه‌درید بۆ یاری كلاسیكۆ تۆنی كروسی له‌ده‌ستدا
زیاتر له 4 هه‌فته دوور ده‌كه‌وێته‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید له راگه‌یاندراوێكدا دوور كه‌وتنه‌وه‌ی تۆنی كروس، یاریسازی ئەڵمانی به هۆی پێكانەوه بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌ش زه‌برێكی كوشنده‌یه به‌ر ریال مه‌درید ده‌كه‌وێت، چونكه هێشتا كاسێمیرۆ و مۆدریچ نه‌گه‌ڕاونه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 8 نۆڤێمبه‌ری 2016، ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی یانه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه تۆنی كروس به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی له یاری رابردوو به‌رامبه‌ر لیگانیس له قاچی راستی تووشی پێكان بووه و له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیایش دوور خراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی رۆژنامه‌ی ماركا باسی لێ كردووه، تۆنی كرووس نزیكه‌ی 6 هه‌فته‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه پێویسته.
پێشبینی ده‌كرێت كرووس به‌شداریی دێربی مه‌درید له به‌رامبه‌ر ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌كات و له یاری كلاسیكۆش بێبه‌ش ده‌بێت، له چامپیۆنزلیگیش به‌رامبه‌ر به‌رامبه‌ر یانه‌كانی لیسبۆنا و دۆرتمۆند دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
تۆنی كرووس ئه‌م وه‌رزه تاكه یاریزانی ریال مه‌درید بوو كه له 10 یاری رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریكردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خوله‌ك دوور بكه‌وێته‌وه، به‌ڵام له یازده‌یه‌مین یاری زه‌برێكی سه‌ختی به‌ركه‌وت، به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ریال مه‌درید تۆنی كرووسه كه تا ئه‌م كاتانه ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه.