له باره‌ى په‌كه‌كه‌وه به‌رلين وه‌ڵامى ئه‌نقه‌ره ده‌داته‌وه
ره‌تيكرده‌وه ئه‌ڵمانيا پشتيوانى له پارتى كرێكارانى كوردستان كردبێت.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانك ڤاڵته‌ر شتاينمايه‌ر ره‌تيكرده‌وه ئه‌ڵمانيا پشتيوانى له پارتى كرێكارانى كوردستان كردبێت.
له ميانه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هاوتا دانيماركى و فنله‌ندى و سويدييه‌كه‌يدا له به‌رلين شتاينمايه‌ر رايگه‌ياند، ئه‌و راپۆرتانه‌م به‌رچاو كه‌وتوون، كه وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌ڵمانياى به هاوكاريكردنى پارتى كرێكارانى كوردستان تۆمه‌تبار كردووه.
گوتيشى: ئه‌نقه‌ره پێويسته باش ئه‌وه بزانێت كه پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى وه‌زيره‌كه‌يان وتوويه‌تى راسته و پارتى كرێكارانى كوردستان و حزبه توندڕه‌وه‌كانى ديكه كه له توركيا چالاكييان هه‌يه له ئه‌ڵمانيا قه‌ده‌غه‌كراوون.
هه‌روه‌ها گوتى: ناتوانين له‌و لێدوانانه تێبگه‌ين كه ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستانى توركيا له باره‌ى ئه‌ڵمانياوه رايانگه‌ياندوون و دووپاتكردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره لێدوانانه راست و درووست نييه.
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ رايگه‌ياندبوو، ئه‌ڵمانيا پشتيوانى له تيرۆر ده‌كات و پێويسته چوار هه‌زار ئه‌ندامى پارتى كرێكارانى كوردستان راده‌ستى توركيا بكاته‌وه.