خاڵه لاواز و كێشه گه‌وره‌كه‌ی بارسێلۆنا ئاشكرا ده‌كرێت
تا ئێستا ئێنریكی نه‌یتوانیوه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات
میدیاكانی ئیسپانیا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هی كه‌ته‌لۆنیا به‌رده‌وام به دوای خاڵه لاواز و كێشه‌كانی بارسێلۆنان له‌م وه‌رزه، ئه‌وه‌ی كه ئێستا بۆته كێشه و ئێنریكی بۆی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه ده‌بێته گه‌رمی میدیاكان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیلموندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا، خاڵی لاوازی بارسێلۆنا نه‌بوونی یاریزانێكه بۆ شوێنه‌كه‌ی دانی ئالڤێس، هه‌ر یاریزانێك له‌م وه‌رزه بۆ لای راستی به‌رگری تاقی كرابێته‌وه نه‌یتوانیوه به‌هه‌مان ئاستی ئالڤێس رۆڵ بۆ بارسێلۆنا ببینێت.
به‌پێی رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ، لویس ئێنریكی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه دوو ئامانجی هه‌یه، یه‌كێكیان گواستنه‌وه‌ی ستێفان لیشتشتاینهری یاریزانی سویسری یوڤێنتۆوسه، دووه‌میان گواستنه‌وه‌ی یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی ساوسهامپتۆن (سێدریك سوارێس)ـه، هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش ته‌مه‌نیان 32 ساڵه و به ته‌نیا ساڵێك له ئالڤێس گه‌نجترن كه به‌رگریكاره به‌رازیلییه‌كه پێی ناوه‌ته ته‌مه‌نی 33 ساڵی.
لویس ئێنریكی له‌ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه و تائێستا دركی به‌م خاڵه لاوازه كردووه، له ئێستادا سێرجی رۆبێرتۆ له‌م هێڵه یاری ده‌كات، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی ئالڤێس نه‌یتوانیوه سوود به هێڵی پێشه‌وه بگه‌یه‌نێت، پێشتریش ئه‌لێكس ڤیدال بۆ ئه‌م شوێنه تاقی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به دڵی راهێنه‌ر نه‌بووه.
