ریكاردۆ كاكا: باشترین یاریزان دیاری ده‌كات
یاریزانێكی شایسته بۆ وه‌رگرتنی باڵۆن دۆر ده‌ستنیشان ده‌كات
له‌گه‌ڵ نزیكبۆنهوهی ده‌ركه‌وتنی باشترین یاریزانی 2016، ئه‌ستێره و یاریزانه‌كان بۆچوونی خۆیان له باره‌ی باشترینه‌كان ده‌رده‌بڕن، ریكاردۆ كاكا له‌سه‌ر به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر، هه‌مان بۆچوونی رۆناڵدۆی هاونیشتیمانی هه‌یه و كریستیانۆ به شایسته‌تر له مێسی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌زانێت.
ریكاردۆ كاكای ته‌مه‌ن 34 ساڵ، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گلۆبۆی به‌رازیلی بڵاو بۆته‌وه، پێیوایه كریستیانۆ به‌هۆی ده‌ستكه‌وته مێژووییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و نازناوی چامپیۆنزلیگ، مافی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـی هه‌یه.
كاكا، ده‌شڵێت: كریستیانۆ، گۆڵكه‌ری چامپیۆنز لیگی وه‌رزی رابردوو بووه، ئه‌و زۆرینه‌ی نازناوه‌كانی بردۆته‌وه، بۆیه ناكرێت هیچ یاریزانی دیكه‌ی به‌سه‌ردا زاڵ بكه‌ین.
ریكاردۆ كاكای یاریزانی یانه‌ی ئۆرلاندۆ سیتی ئه‌مریكا، پێشتر له نێوان ساڵانی 2009 ـ 2013 یاری بۆ ریال مه‌درید كردووه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیاش سه‌رده‌مێكی زێرینی تێپه‌ڕ كرد.