بارزانى بۆ ترامپ: گەلی كوردستان چاوەڕوانی پشتیوانییەكی تەواو لە ئێوه دەكات
K24 - هه‌ولێر:
مسعود بارزانى, سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌كات و كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا.
هاوكات بارزانی سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، كه له شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆریستان، هاوكاری هه‌رێمی كوردستانییان كردووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر بەڕێز دۆناڵد ترەمپ
بەناوی خۆم و گەلی كوردستانەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان ئاراستە دەكەین بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆكی نوێی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا.
هیوادارم لەو ئەرك و بەرپرسیاریەتییە گرنگ و تازەتان سەركەوتوو بن. گەلی كوردستان ماوەیەكی درێژە كەوتووەتە بەر زوڵمێكی زۆر و ناچار بووین لەپێناو پاراستنی پێناسەی نەتەوەیی خۆمان و لەپێناو ئازادی‌دا خەبات بكەین. ئێستایش لە شەڕێكی قورس و گەورەداین لەبەرانبەر تیرۆریستانی داعش كە ڕێكخراوێكی تیرۆریستیی جیهانییە و لەو ڕێگەیەیشدا قوربانیی زۆرمان داوە.
سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەمەریكا دەكەین بۆ ئەو یارمەتی و پشتیوانییەی بە ئێمەیان داوە لەم شەڕەی دژی تیرۆریستان، كە بێگومان ئەوانە دژی بنەماكانی مرۆڤایەتی و ئازادین لە جیهاندا. هیواخوازین ئەو یارمەتی و هاوپەیمانییەمان لە ئاییندەدا زیاتر بەردەوام و پتەوتر بێت. گەلی كوردستان چاوەڕوانی پشتیوانییەكی تەواو لە جەنابتان دەكات بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی.
جارێكی تر پیرۆزبایی خۆمانتان پێشكەش دەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.
مسعود بارزانی
هەولێر 9ـی 11ـی 2016