یه‌كێتی ئه‌وروپا واز له توركیا ده‌هێنێت
ئه‌ردۆغان داوا له ئه‌وروپا ده‌كات په‌له بكه‌ن
K24 – توركیا
گرتنی هاوسه‌رۆكانی هه‌ده‌په و هه‌شتی په‌رله‌مانتاری دیكه‌ی ئه‌م حزبه و رۆژنامه‌نووسانی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئالۆزتر كردووه و لێدوانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا كاردانه‌وه‌ی توندی سه‌رۆك كۆماری توركیا لێكه‌وته‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له چه‌ندین لێدوانی جیاوازدا باسیان له پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیه‌یان كرد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند یه‌كێتی ئه‌وروپا متمانه‌ی خه‌ڵكی توركیای له‌ده‌ستداوه كه پێشتر به ئیمزا پشتیگری خۆی بۆ توركیا له شه‌ڕی دژی تیرۆر راگه‌یاندبوو.
له لایه‌كی تره‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ پێداچوونه‌وه به پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا رایگه‌یاند "ئێوه ده‌ره‌نگ كه‌وتن! هه‌ر ئێستا پێداچوونه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام بۆ پێداچوونه‌وه كات له ده‌ست نه‌ده‌ن و بڕیاری كۆتایی خۆتان بده‌ن".
بڕیاره ئه‌مڕۆ فێدێریكا مۆگرینی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و سیاسه‌تی ئه‌منی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی سڤیل و سه‌رۆكی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كلچدائۆغلو كۆ ببێته‌وه.
پێش ئه‌و سه‌ردانه، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ر له باره‌ی راپۆرتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به توركیا رایگه‌یاند: "كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌رگاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داده‌خات و پێویسته تا گه‌ڕانه‌وه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رێگه‌ی یاسا و مافی مرۆڤ چاوپێكه‌وتنه‌كانی پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رابگیرێن".