فێردیناند ته‌نیا یه‌ك یاریزان به شایسته‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن ده‌زانێت
فێردیناند: خه‌ریك بوو به‌هۆی یاریزانێك مانچێسته‌ر كڕینی كریستیانۆ ره‌ت بكاته‌وه
فێردیناند، كاپتنی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له لێدوانێكدا ئاماژه به یاریزانێك ده‌كات كه شایسته‌یه بۆ ده‌ستنیشانكردنی باشترین یاریزانی 2016، بۆ یه‌كه‌مینجاره نهێنییه‌كی گه‌وره‌ش له باره‌ی رۆناڵدینهۆ و كریستیانۆ ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2016، ریۆ فێردیناند، یاریزانی پێشووی شه‌یتانه سووره‌كان و هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند، له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی give me sport، بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه كریستیانۆ بۆ ئه‌م وه‌رزه شایسته‌ی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆره.
فێردیناند گوتیشی: كریستیانۆ ده‌ستكه‌وتی مێژووی گه‌وره‌ی له‌مساڵدا به‌ده‌ستهێناوه و ناكرێت به قوربانی هیچ یاریزانێكی دیكه‌ی بكه‌یت.
فێردیناند له باره‌ی سه‌رده‌مانی پێشووی كریستیانۆ كاتێك له مانچێسته‌ر بووه، ده‌ڵێت: كاتێك له 2003 مانچێسته‌ر یونایتد یارییه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سپۆرتینگ لیسبۆنا كرد، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه ئه‌لێكس فێرگسۆن سه‌رسامی خۆی به گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی لیسبۆنا ده‌ربڕی كه ناوی كریستیانۆ بوو.
فێردیناند گوتیشی: دوای یارییه‌كه فێرگسۆن چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی رۆناڵدینهۆی ده‌كرد كه بڕیاری جێهێشتنی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی دابوو له هه‌مان ساڵ، به‌ڵام ئه‌م یاریزانه به نرخه‌كه‌ی مانچێسته‌ر رازی نه‌بوو، بۆیه به 30 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به بارسێلۆناوه كرد، دوای ئه‌مه فێرگسۆن به ناچاری راسته‌وخۆ كریستیانۆی به 18 ملیۆن پاوه‌ند هێنایه ریزه‌كانی شه‌یتانه سووره‌كان.
كریستیانۆ له ماوه‌ی 6 وه‌رزی یاریكردنی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد 118 گۆڵی كرد، 3 نازناوی پرێمه‌ر لیگی برده‌وه و نازناوێكی چامپیۆنز لیگیشی به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له 361 یاری، 371 گۆڵی كردووه.