داعش خه‌ڵكی شڕگات بۆ حه‌ویجه ده‌بات
K24 – هه‌ولێر
ریكخراوی داعش 25 هه‌زار هاووڵاتی له قه‌زای شڕگاتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بۆ قه‌زای حه‌ویجه له كه‌ركوك گواستووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كاریان بهێنێت.
به‌پێی سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، داعش ئه‌و هاووڵاتییانه به چه‌ندین پاس و كامیۆن بۆ حه‌ویجه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی گواستووه‌ته‌وه.
داعش به رێگه‌ی بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه داوا له دانیشتوانی شڕگات كردبوو ناوچه‌كه‌یان چوڵ بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی بۆ حه‌ویجه بیانگوازێته‌وه.
هێزه‌كانی عێراقی له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو ته‌واوی قه‌زای شه‌رگاتیان كۆنترۆڵ كرد، به‌ر له‌وه‌ی كه ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ی موسڵ له رۆژی 17 هه‌مان مانگ ده‌ستپێبكات.