به وێنه...ئه‌ستێره‌كانی جیهان یادی هاڵۆوین ده‌كه‌نه‌وه
زۆرترین زانیاری له باره‌ی چیرۆكی ئه‌م بۆنه‌یه بزانه
هاڵۆوین یه‌كێكه له بۆنه سهیروسهمهرهكانی وڵاتانی رۆژئاوا كه هه‌موو ساڵێك له 31ـی ئۆكتۆبه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت و یادی ده‌كرێته‌وه، ئه‌م بۆنه‌یه وه‌ك جه‌ژن سه‌یر ده‌كرێت و بریتییه له ترس و تۆقاندن و به‌شێوازێكی گاڵته‌ئامێز، سه‌ره‌تا له وڵاتانی بریتانیا بڵاوبووه‌وه، پاشان به‌ره‌و سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپای ته‌نی، دواتر به‌ره‌و وڵاتانی كه‌نه‌دا و ئه‌مێریكا په‌ڕییه‌وه، ساڵانه‌ش زۆرینه‌ی وه‌رزشكار و ئه‌ستێره دیاره‌كانی جیهانی یادی هاڵۆوین ده‌كه‌نه‌وه.
.jpg)
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید

لاورا رۆبسۆن، تێنسزانی بریتانی ته‌مه‌ن 22 ساڵ.

فلۆید مایوێزهر، بۆكسوه‌شێنی پێشووی ئه‌مێریكا

لویس نانی، هێرشبه‌ری پورتوگالی یانه‌ی ڤالێنسیا
.jpg)
نیكۆ رۆزبێرگ، شۆفێری ئه‌ڵمانی فۆرمۆلا وه‌ن
چیرۆكی هاڵۆوین بۆ چه‌ندین سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك پیاوانی كه‌نیسه له شه‌وی (31)ـی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ڵكیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خوا رۆحه ناپاكه‌كان ره‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی ده‌كاته‌وه، ئامانجیان له‌مه‌ش ته‌نها تۆقاندنی خه‌ڵكی و ملكه‌چكردنیان بووه بۆ ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه.
به‌ڵام له ئێستادا چیرۆكی هاڵۆوین بۆته بۆنه‌یه‌ك بۆ كات به‌سه‌ربردن و ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكیی ترسێنه‌ر، وه‌ك: له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی ماسكی جادوگه‌ر، هه‌روه‌ها گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ترسێنه‌ر و سه‌یركردنی فیلمی ترسناك و چه‌ند چالاكییه‌كی تری گێره‌شێوێنی ترسێنه‌ر وه‌ك گه‌ڕانی منداڵان به ماڵان‌دا و داواكردنی شیرینی به‌شێوازێكی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز.