ئه‌مڕۆ راهێنه‌ری هه‌ندرێن شیرینی خۆی پێشكه‌شی هانده‌رانی كرد

له‌ خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هه‌ندرێن برینه‌كانی به‌ كه‌ركووك سارێژ كرد

K24 ـ هه‌ولێر

له‌ گه‌ڕی دووه‌می خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یانه‌ی هه‌ندرێن یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌ خوله‌كه‌ تۆمار كرد و شێروانه‌ و گاره‌ دیسان یه‌كسانبوون بووه‌ به‌شیان.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، یانه‌ی كه‌ركووك بووه‌ میوانی یانه‌ی هه‌ندرێن، یارییه‌كه‌ش به‌ گۆڵێكی بێوڵام به‌سوودی هه‌ندرێن كۆتایی هات.

 تەھا قادری راھێنەر بۆ ئەم  یارییە چەند گۆرانكاریەك لە پێكھاتەی سەرەكی تیپكەی كرد بوو،  سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانیش به‌ ئاراسته‌ی به‌هێزكردنی هێڵی هێرشبه‌ر بوو، لە بەرانبەریشدا یاریزانانی یانەی كەركووك لەم یارییه‌دا زیاتر له‌ باڵه‌كانی یاریگا وڵامی ھێرشەكانی تیپی خاوەن یاریگایان دەدایه‌وە.

 هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ندرێن له‌ خوله‌كی36  بوو كاتێك سەنگەر عەبدولكەریم بە تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی ھەندرێنی پێشخست.

له‌ گێمی دووەم كەركووكیەكان باشتر بیندران و به‌ ئاسانی مەترسیان بۆ سەرگۆڵپارێزی یانەی ھەندرێن دروست دەكرد، بەڵام بە ھێزی ھێڵی بەرگری ھەندرێن و ئاست بەرزی گۆڵپارێزەكەی بە تەواو ی ھەوڵەكانی كورانی بابەگورگوری بئ ھیوا كردبوو.

لە خولەكی66  ناوبژیوان یارییەكە بە ھۆی فریودان ھێمن نازمی لە یانەی ھەندرێن بەكارتی سوور كردوە دەرەوە، ئەگەرچی ئەم كارتە سوورە كەركوكیەكانی زیاتر باڵادەست كرد لە یارییەكە، بەڵام نه‌یتوانی خۆیان له‌ شكست رزگار بكه‌ن، دواجار تەھا قادر یەكەم 3 خاڵی كردە شیرنی دەست بەكاربوونی.

ھەندرێن ھەفتەی داھاتوو لە كەلار دەبێتە میوانی یانەی شێروانە یانەی كەركوكیش لە نێو یاریگای خۆی میوانداریی یانەی سیروانی نوێ دەكات.

 

Fly Erbil Advertisment