باشترین به‌رگریكاری جیهان ده‌ستنیشان كرا
5 به‌رگریكار له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه كێبڕكێیان ده‌كرد
دوای ئه‌وه‌ی ناوی 50 یاریزان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016 راگه‌یاندرا، ده‌زگایه‌كی میدیایی گه‌وره‌ی جیهانی، له نێو ئه‌م لیسته‌دا باشترین به‌گریكاری جیاكرده‌وه و به باشترینی ئه‌مساڵی ده‌ستنیشان كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 10 نۆڤێمبه‌ری 2016، ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی به‌پێی چه‌ند پێوه‌رێك، كلیپه‌ر پیپی یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌دریدی به باشترین به‌رگریكاری 2016 هه‌ڵبژارد.
له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، هه‌ریه‌ك له رامۆس، لیۆناردۆ بۆنۆچی، دیێگۆ گۆدین، جیرۆم بواتینگ كێبڕكێی به‌رگریكاره پورتوگالییه‌كه‌یان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستكه‌وته‌كانی چامپیۆنز لیگ و یۆرۆی 2016 كه پیپی رۆڵی گه‌وره‌ی گێڕا بوو خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه.
پیپی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، به ره‌سه‌ن به‌رازیلییه و له یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلییه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر له ده‌رگه‌ی یانه‌ی پۆرتۆوه هاته ئه‌ورووپا، راسته‌وخۆش ره‌گه‌زنامه‌ی پورتوگالی وه‌رگرت، له هاوینی 2007ـیش بۆ ریزه‌كانی ریال مه‌درید گواسترایه‌وه.