به وێنه: پێشمه‌رگه خاچی سه‌ر كڵێساكانی باشیك داده‌نێته‌وه
پێشمه‌رگه بووه‌ته هێمای پارێزگاری له ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌دێی"باشیك" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامن له كێوماڵی گه‌ڕه‌ك و خانوو و كۆڵانه‌كانی شاره‌دێیه‌كه،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوانه‌ی چه‌كدارانی داعش كه به‌هۆی ئابلۆقهدانیان توانای ده‌رچوونیان نه‌بووه و له تونێل و ماڵه‌كان ماونه‌ته‌وه به ته‌واوی پاكبكه‌نه‌وه.
شان به شانی ئه‌ركی رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان،پێشمه‌رگه‌كان هه‌وڵی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و دهڤهرهانه ده‌ده‌ن و وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت،ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌كان سه‌رقاڵی گه‌ڕاندنه‌وه و دانانه‌وه‌ی خاچی سه‌ر یه‌كێك له كڵێساكانی شاره‌دێی باشیكن،پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 2014 دا داعش ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كرد،هه‌موو سیمایه‌كی ژیانی تێدا داماڵی بوو.
شاره‌دێی باشیك چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و په‌یڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌كانی تێدا ژیاوه، به‌ڵام داعش ئه‌و ناوچانه‌ی له خه‌ڵكه‌كه‌ی راماڵی و له ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵی حوكمیاندا زۆربه‌ی كڵێسا و په‌رستگای ئایینه‌كانی دیكه‌ی له‌و ناوچانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا وێران‌كرد و ژماره‌یه‌كیانی ته‌قانده‌وه.
.jpg)
هه‌ر بۆیه پێشمه‌رگه‌كان ده‌یانه‌وێت جارێكی دیكه هاوكاری هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و ناوچانه‌بن كه به خوێن رزگاریان كردووه و بوونه‌ته زامنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌رانه،بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان ئه‌و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا بكه‌ن كه له دێرین زه‌مانه‌وه پێكه‌وه ژیاون.
شاره‌دێی باشیك ده‌كه‌وێته ده‌شتی نه‌ینه‌وا و 12 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری قه‌زای موسڵه‌وه دووره و له رووی ئیداریشه‌وه سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی موسڵه و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه و ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵییه و زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی زه‌یتوون ناسراوه.
زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه كوردی ئێزدیین و موسوڵمان و مه‌سیحی و كوردی شهبهكیشی تێدا ده‌ژین،له ده‌وروبه‌ری ناحییه‌كه ژماره‌یه‌ك گوند هه‌ڵكه‌وتووه كه "17" گوندیان عه‌ره‌به‌كان تێیدا نیشته‌جێن و "6" گوندی دیكه‌ش هه‌ن كه هی كورده ئێزدییه‌كانه و له گوندێكی ئه‌و شاره‌دێیه‌شدا توركمانه‌كان هه‌ن.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به چه‌ند زمانێك قسه ده‌كه‌ن وه‌ك"عه‌ره‌بی" و " كوردی" و "سریانی" و "توركمانی".
ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره‌دێیه به "70 " هه‌زار كه‌س ئه‌ژمار كراوه و ناوچه‌یه‌كه به كلتوری جۆراوجۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به‌هۆی ئه‌و فره نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌ی تێدایه، له ناوچه‌كانی "باشیك" و "به‌حزانی" ژماره‌یه‌كی زۆری كوردی ئێزدی ده‌ژین كه به‌گوێره‌ی سه‌رژمێرییه‌كان ژماره‌ی ئێزدییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه 70% ی كۆی دانیشتووان پێكده‌هێنن و هه‌روه‌ها 25% دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه مه‌سیحین و له "سریانی كاسۆلیك" و " سریانی ئه‌رسه‌دۆكس" پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها 5% دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه سه‌ر به هۆزه كوردییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كانی بادینانن، به‌ڵام گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی باشێك كه ژماره‌یان"17" گونده پێكهاته‌كانی دابه‌ش بوون به سه‌ر پێنج كلتوری جۆراوجۆردا،عه‌ره‌به‌كان له ،6" گوندی ناوچه‌كه‌دا رێژه‌یان 20% و كوردی شه‌به‌ك له "20" گوندی ئه‌و شاره‌دێیه‌دان و رێژه‌ی 70% و توركمان له گوندێكی ئه‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین و رێژه‌یان 5% و عه‌ره‌ب و كریستیانه‌كانیش له دوو گوندی دیكه‌دا رێژه‌یان ده‌گاته 5% ی دانیشتوانی گوندنشینی ده‌وروبه‌ری شاره‌دێی باشیك.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)