دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئه‌م هه‌فته‌یه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، رۆژی دووشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌شده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، رۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه 15 و 16ی ئه‌م مانگه‌ش، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.