جڤاتى گۆڕان له باره‌ى كشانه‌وه له حكومه‌ت بڕيارى دا
ئه‌مڕۆ جڤاتى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سازكرد و راگه‌يه‌ندراوێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاو كرده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ جڤاتى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سازكرد و راگه‌يه‌ندراوێكى له‌و باره‌يه‌وه بڵاو كرده‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسى كشانه‌وه له حكومه‌تدا كه زياتر له ساڵێكه وه‌زيره‌كانى گۆڕان له نووسينگه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانيان ئه‌ركه‌كانيان رايى ناكه‌ن، جڤاته‌كه پرسه‌كه‌ى پێ يه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه، ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانى ديكه‌ى بزووتنه‌وه‌كه‌دا تاوتوێده‌كرێت.
له راگه‌ياندراوه‌كه‌دا، هاتووه: جڤاتی نیشتیمانی بەوردی تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە حکومەتی هەرێمدا کرد و بڕیاریدا ئەم بابەتە بەشێوازێکی فراوانتر لەگەڵ ئۆرگانەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان و خەمخۆرانی تری گەلەکەمان تاوتوێ بکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی تۆکمە و لە کاتێکی گونجاو‌دا بڕیاری دروست لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدات.
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌كه‌دا كراوه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه به‌و ئه‌گه‌رانه به‌دات.
وه‌ك له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: لێرەشەوە رایدەگەیەنین کە هەمو ئەگەرەکان لە بەردەم بزوتنەوەی گۆڕاندا کراوەن.