ریال مه‌درید بۆ كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌كی ناسراو هاته سه‌رهێڵ
بۆ یه‌كه‌مینجاره یانه شایانه‌كه هه‌وڵێكی له‌مجۆره بدات
میدیاكانی ئیسپانیا و ئینگلاند ئاشكرایانكردووه، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی هاوینی داهاتوو ماركۆس راشفۆردی هێرشبه‌ری لاوی ئینگلیزی و یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بباته ریزه‌كانی.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه كارگێری ریال مه‌درید پشكنه‌رانی یانه‌كه‌ی بۆ چاودێریكردنی ئه‌و یاریزانه ناردووه‌ته به‌ریتانیا، كه ئه‌و یاریزانه بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی فێبرایه‌ری رابردوو یه‌كه‌م یاریی خۆی بۆ مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌نجامدا.
راشفۆرد ته‌مه‌نی 19 ساڵه و پێشتر له ریزی تیپی دووه‌می مانچێسته‌ر یاریی كردووه و له مانگی مایۆی رابردووش گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2022 درێژ كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به یانه ئیسپانیه‌كه ده‌بێته بچوكترین یاریزان له پێكهاته‌كه‌ی زێنه‌دین زیدان، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م یاریزانه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی لاوی 2015ـی بردۆته‌وه.