داعش چەکی کیمیایی لە نزیک شەرگات بەکارھێناوە

ژمارەیەك كەس بوونەتە قوربانی

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی زانیارییەكان كە ژمارەیەك لە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، داعش بە چەکی کیمیایی ھێرشیکردووەتەوە سەر گوندێک لە نزیک شارۆچکەی شەرگات و ئەمەش بووە ھۆی کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی شەش کەسی دیکە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، داعش بە 15 ھاوەن کە ماددەی کلۆریان تێدابووە، گوندی خانووکەی سەر بە شارۆچکەی شەرگاتی بۆردومانکردووە.

لە ماوەی دووساڵی رابردوودا رێكخراوی داعش چەندین جار چەكی كیمیایی و ماددە قەدەغەكراوەكانی دژی ھێزی پێشمەرگە و ھاووڵاتیانی ناوچە كوردستانییەكان و عێراق بەكارھێناوە.