به‌وێنه.. پياوێك هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ ئه‌م ماره‌دا ده‌كات
مارێكى مه‌ترسيداره
K24- هه‌ولێر
ماڵپه‌ڕى "ده‌يلى مه‌يل" بڵاويكردووه‌ته‌وه، پياوێكى خه‌ڵكى باشوورى رۆژهه‌ڵاتى ئاسيا، هاوسه‌رگيرى خۆى له‌گه‌ڵ مارێكى كوبرادا راگه‌ياند كه درێژييه‌كه‌ى سێ مه‌تر ده‌بێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، پێش پێنج ساڵ ئه‌م پياوه هاوڕێيه‌كى كچى هه‌بووه زۆرى خۆشويستووه به‌ڵام كۆچى دوايى كردووه، زۆربه‌ى تايبه‌تمه‌ندييه‌كانى ئه‌و كچه له‌م ماره‌دا دۆزيوه‌ته‌وه‌وه و پێيوايه به‌ڕاده‌يه‌كى زۆر له‌و ده‌چێت.

بڵاويشكردووته‌وه، ئه‌م پياوه هه‌موو كاته‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ئه‌م ماره‌دا به‌سه‌رده‌بات، ته‌نانه‌ت له‌كاتى سه‌يركردنى ته‌له‌فزيۆن و چوونيان بۆ يانه‌ى وه‌رزشى و زۆر شوێنى ديكه هه‌ر به‌يه‌كه‌وه‌ن، تا ئه‌و راده‌يه‌ى گه‌يشتووه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵدا بكات.

ژيان به‌سه‌ربردن له‌گه‌ڵ مار، تاڕاده‌يه‌ك مه‌ترسيداره، زۆرجاريش به‌كاره‌سات كۆتايى به‌نێوانيان دێت، چونكه مار جێگاى متمانه نييه، زۆريشن ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاره‌زوويان به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ و گياندارى مه‌ترسيداره، به‌ڵام هاوسه‌رگيرى كردن له‌گه‌ڵياندا تاڕاده‌يه‌ك حاله‌تێكى ده‌گمه‌نه و ئه‌سته‌مه.