ریال مه‌درید به‌م هه‌واڵه دڵخۆش ده‌بێت
پێش یاری دێربی مه‌درید، ئاتڵێتیكۆ گۆرزێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید پێش یاریی دێربی مه‌درید و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید، زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 13 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا پێكانی ئه‌نتوان گریزمانی هێرشبه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌نتوان گریزمان له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی كیشوه‌ری ئه‌ورووپا و له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا و سوید، گریزمان تووشی پێكان بووه.
گریزمان كه وه‌رزی رابردوو 22 گۆڵی بۆ ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌شی گه‌یانده یاریی كۆتایی یۆرۆی 2016، له دوایین یاری خۆی له‌گه‌ڵ كه‌ڵه‌شێره‌كان له خوله‌كی 88 به ناچاری به‌هۆی پێكانه‌وه یاریگه‌ی جێهێشت.
پێكانه‌كه‌ی گریزمان له كاتێكدایه كه یانه‌كه‌ی له 19ـی ئه‌م مانگه له دێربی مه‌درید رووبه‌ڕووی ریال مه‌دریدی پێشه‌نگی لالیگا ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی پێكانه‌كه‌ی گریزمان دیاری نه‌كراوه.