هیجری بۆ تره‌مپ: بۆ سەقامگیری و ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستە ده‌سه‌ڵاتی ئێران بەرتەسک بکرێتەوە
K24 – هه‌ولێر
مسته‌فا هیجری سكرتێری حدكا له په‌یامێكدا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ده‌كات و هیواداره له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابین بكرێت و مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه به‌شخوراوه‌كانی ناوچه مسۆگه‌ر ببێت.
له به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە سێ دەیەیە هەموو جوڵانەوەیەکی ئازادیخوازی لە ئێران بە تایبەت لە کوردستانی ئێران‌دا سەرکوت دەکا و لەو ماوەیەدا بە هەزاران کەس لە چالاکانی سیاسی و کادر و پێشمەرگەی حیزبەکەی منی ئێعدام و تیرۆر کردووە".
له كوتایی په‌یامه‌كه‌ی هیجری بۆ تره‌مپ، كه له ماڵپه‌ری فه‌رمی حدكا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "بۆ سەقامگیری و ئاشتی لەم ناوچەیەدا پێویستە دەسەڵاتی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران بەرتەسک بکرێتەوە و بکەوێتە ژێر زەختێکی ئەوتۆ کە مافە سەرەتاییە سیاسییەکانی نەتەوەکانی ئێران و یەک لەوان نەتەوەی کورد بە فەرمی بناسێ" و هێواداریشه "تره‌مپ بە هاوکاری و یارمەتی گەلانی ئەم ناوچەیە، بە تایبەت گەلی کورد لەم ئەرکەدا سەرکەوتوو بێت".