تا ئێستا شارۆچكه‌ی نه‌مروود ئازاد نه‌كراوه‌ته‌وه
"به هه‌ڵه ئازادكردنی راگه‌یه‌ندرا"
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، به هه‌ڵه وا بڵاوكراوه‌ته‌وه كه هێزه تایبه‌ته‌كانی عێراق، شارۆچكه‌ی نه‌مردوویان له مووسڵ ئازادكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و شانه‌یه، داوای لێبوردن ده‌كات و به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، گوندی نه‌مروود و "ته‌ل نه‌مروود" ئازادكراونه‌ته‌وه، كه دوو شوێنی مێژوویی و شوێنه‌واری ئاشوورییه‌كانه له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پێشڕه‌وی به‌ره‌و ناو شارۆچكه‌كه به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا به ته‌واوه‌تی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ میدیا عێراقی و جیهانییه‌كان، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی، سه‌ر به هێزه عێراقییه‌كان، كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شارۆچكه مێژووییه‌یان راگه‌یاند، به‌ڵام كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئه‌و شانه‌یه ره‌تیكرده‌وه شارۆچكه‌كه ئازادكرابێت.