گه‌نجێكى كورد رێگه‌يه‌كى نوێ بۆ شه‌حنكردنه‌وه‌ى مۆبايل ده‌دۆزێته‌وه
ئه‌و داهێنانه نوێيه جيهان له خه‌مى دابه‌زينى بارگه‌ى پاترى مۆبايل رزگار ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
له شارى ئامه‌دى باكوورى كوردستان، گه‌نجێكى كورد، سه‌ره‌ڕاى دواكه‌وتنى له پرۆسه‌ى خوێندن له رێگه‌ى كاركردن و ئه‌زموونى خۆيه‌وه، توانيويه‌تى به شێوه‌يه‌كى ئه‌ندازه‌يى و ته‌كنيكى رێگه‌ى نوێ بۆ بارگاويكردنهوهى مۆبايل بدۆزێته‌وه.
ئه‌گه‌ر داهێنانه‌كه‌ى ئه‌و گه‌نجه كورده په‌ره‌ى پێ بدرێت، چيديكه كه‌س پێويستى به ته‌زووى كاره‌با نابێت بۆ بارگاويكردنهوهى پاترى مۆبايل.
داهێنانه‌كه بيرۆكه‌يه‌كى زانستييه و له رێگه‌ى كڵاوێكه‌وه ده‌توانرێت پاترى مۆبايل بارگاوى بكرێته‌وه.
ئه‌و داهێنانه نوێيه به‌كارهێنه‌رانى مۆبايل به گشتى له خه‌مى دابه‌زينى بارگه‌ى پاترى مۆبايله‌كانيان رزگار ده‌كات.