توركیا بۆ پرسی كورد مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌لا و سه‌رۆك هۆزه‌كان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار له دوایین كۆبوونه‌وه‌یدا تایبه‌ت به پرسی كورد نه‌خشه رێگایه‌كی نوو ده‌خاته‌ڕوو.
به پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی حوورییه‌ت، ئاكه‌په بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد به‌دوای "لایه‌نی نوێی به‌رامبه‌ر" بۆ نوێنه‌رایه‌تی كردنی كورد ده‌گه‌ڕێت. ئه‌ردۆغان ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كانی ناوچه كوردییه‌كان كۆ بووه كه له له توركی به "رێبه‌رانی قه‌ناعه‌ت" ناسراون. هه‌ر پاش كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌ردۆغان لیستێكی 380 ئاماده كرا.
له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردی هه‌ندێ كه‌س دیاریكراون كه به گشتی 380 كه‌س وه‌ك لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له‌گه‌ڵیان تاوتوێ بكرێت و له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا، كه‌سانی نزیك له هه‌ده‌په‌شی هه‌ن.
كه‌سایه‌تییه به‌هێزه‌كانی ناوچه‌كه (سه‌رۆك هۆزه‌كان)، رێبه‌رانی ئاینی (مه‌لا) و رێبه‌رانی قه‌ناعه‌ت (كه‌سایه‌تی خاوه‌ن بیری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی) و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی سڤیل له‌ناو لیستی 380 كه‌سی دان.
ده‌وڵه‌تی توركیا پێشتر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد رازی نه‌بوو په‌كه‌كه یان پارته سیاسییه یاساییه‌كانی باكووری كوردستان وه‌ك لایه‌ن به‌رامبه‌ر قبووڵ بكات، تا ئه‌و كاته‌ی كه دانوستانی ئۆسلۆ له نێوانی په‌كه‌كه و ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیپێكرد و دوای ئه‌ویش پرۆسه‌ی ئاشتی هات، كه ئۆجه‌لان وه‌ك لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد قبووڵ كرا و رۆڵێكی به‌رچاویش درایه هه‌ده‌په.
پاش شكستی پرۆسه‌ی ئاشتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ، توركیا ده‌یه‌وێت به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی باكووری كوردستان باز بدات و ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر كه زیاتر ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تین، پرسی كورد تاوتوێ بكات.
سه‌رچاوه: haber.sol.org.tr