ھەلی كار بۆ زیاتر لە 2500 كەس دەرەخسێنێ

ھەر کرێکارێک دەتوانێت 54 رۆژ کاری تێدا بکات

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی گرێبەستی نێوان پارێزگای ھەولێر و رێکخراوی جی ئای زێدی ئەڵمانی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئێستا 2500 کار ھەلی دەستکەوتنی داھاتیان وەرگرتووە، ئەو کرێکارانەش لە بواری پاککردنەوەی شار و رێکخستنەوەی باخچە و شۆستەکان دا کاردەکەن.