مالیکی :شتێک نییە بە ناوی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان

بیرۆكەی دامەزراندنی حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

K24 - ھەولێر

نووری مالیکی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، لە چاوپێکەتنێکیدا لەگەڵ سایتی ئیلاف ئاشکرایکرد، بیرۆکەی پێکھێنانی حەشدی شەعبی بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە و خۆی درووستی کردووە و گوتی: "پێویستە لەمەودوا ھاوشێوەی دەزگای دژە تیرۆر لە رووی کارگێڕی و بودجە و پڕچەککردنەوە مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبیدا بکرێت".

ھەروەھا گوتی: "لە کاتی داگیرکردنی مووسڵ، یەک سەربازی سوننە بەرگری نەکرد، بۆیە بیرمان لە ھەڵوەشاندنەوەی سوپا کردەوە".

لەبارەی تورکیاشەوە، مالیکی رایگەیاند: "تورکیا بە تەماحەوە دەروانێتە مووسڵ، ئێمەش دژی بوونی ھێزی بێگانەین لە نێو خاکەکەمان".

سەبارەت بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش، مالیکی گوتی: "شتێک نییە بە ناوی موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، ئەوەی ھەیە بەشە بودجەی لە سەدا 17 یە، کوردستان بڕیاری دا نەوتی خۆی بفرۆشێ، داواشیان دەکرد لە بەشی نەوتی بەسرە بودجەیان بۆ بنێرین".