ریال مه‌درید به ته‌واوه‌تی له ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره نزیك بۆته‌وه
له ئه‌گه‌ری هاتنی كێشه بۆ 3 یاریزانی ریال مه‌درید دروست ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا به ته‌واوه‌نی چوونی كۆتینهۆی یاریزانی به‌رازیلی بۆ ریال مه‌درید به نزیك وه‌سف ده‌كه‌ن، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه هاتنی ئه‌م یاریزانه بۆ سانتیاگۆ كێشه بۆ چه‌ندان یاریزانی یانه مه‌دریدییه‌كه دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 14 نۆڤێمبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی EcoDiarioـی ئیسپانیا، ئاشكرای كردووه كه فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید به‌هێزی پاره كۆتینهۆ له چینگی لیڤه‌رپوول ده‌ردێنێت و به ته‌واوه‌تیش له رێككه‌وتن نزیك بوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی Metroـی بریتانی، مارسیلۆی به‌رازیلی داوای فلیپی كۆتینهۆی هاونیشتیمانی كردووه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌دریده‌وه بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، له ئه‌گه‌ری هاتنی كۆتینهۆ بۆ ریال مه‌درید، بارودۆخی چه‌ندان یاریزان ئاڵۆز ده‌بێت و ره‌نگه چه‌ندان یاریزان ببنه قوربانی، دیارترینیان ئیسكۆ، رۆدریگێز و كۆڤاسیچ، چونكه ئه‌وانه ده‌رفه‌تی یاریكردنیان كه‌مه، له ئه‌گه‌ری هاتنی كۆتینهۆش به ته‌واوه‌تی بێهیوا ده‌بن و پێشبینی رۆشتنیان لێ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی ئیسكۆ و خامیس كه چه‌ندان یانه چاویان تێبڕیوه.
ده‌نگۆی چوونی كۆتینهۆ بۆ ریال مه‌درید له كاتێكدایه، كه میدیاكانی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نێیمار له هه‌وڵی رازیكردنی كۆتینهۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو شانبه‌شانی مێسی و سوارێز یاری بكات.