ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان له ناوه‌ران هه‌ڵكرا
له ميحوه‌رى ناوه‌ران بۆ يه‌كه‌مجار هێزى پێشمه‌رگه ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى كوردستانى له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تدا هه‌ڵكرد.
K24 – هه‌ولێر:
له ميحوه‌رى ناوه‌ران بۆ يه‌كه‌مجار هێزى پێشمه‌رگه ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى كوردستانى له رێوڕه‌سمێكى تايبه‌تدا هه‌ڵكرد.
بيرۆكه‌ى هه‌ڵكردنى ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان له‌سه‌ر ستوونێكى 15 مه‌ترى به‌رز و درێژى ئاڵاكه 6 مه‌تر له لايه‌ن پێشمه‌رگه‌ى سه‌ر به هێزه‌كانى فه‌رمانده‌يى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كوردستان گه‌ڵاڵه كراوه و ئه‌مڕۆ له رێوڕه‌سمێكدا ئه‌و بيرۆكه‌يه كرايه واقيع و ئاڵايه‌كى گه‌وره‌ى كوردستان له ميحوه‌رى ناوه‌ران هه‌ڵكرا.
سه‌عيد سيده‌رى خاوه‌نى بيرۆكه‌كه‌يه و ئه‌و به كوردستان 24ى راگه‌ياند، دواى رزگاركردنى ناوچه‌كه و به پێويستم زانى له مه‌فره‌قى سه‌ره‌كى ميحوه‌ره‌كه ئاڵايه‌كى كوردستان هه‌بێت وه‌ك سيمبوڵى سه‌ركه‌وتنى پێشمه‌رگه بشه‌كێته‌وه و بيرۆكه‌كه له لايه‌ن فه‌رمانده‌يى گشتيى زێره‌ڤانى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه‌وه په‌سند كرا.
گوتيشى: ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى ئاينه‌كانى ئيسلام، ئێزدى و كريستيان و كاكه‌ييه‌كان و كه‌سوكارى شه‌هيدان و به‌ڕێوبه‌رانى فه‌رمانگه حكومييه‌كان و به‌رپرسانى حزبييه‌وه له مه‌راسيمێكى تايبه‌تدا ئه‌و ئاڵا گه‌وره‌يه‌ى كوردستان هه‌ڵكرا.


