حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی ئاواره‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری ئاشكرا ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند "له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی گه‌یاره و چوار هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ زیاتر له 67 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، كه له دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین (قه‌زای شڕگات)، باشووری موسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵ و به‌ری چه‌پی شاره‌كه پێك دێت".
گوتیشی: "له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسيۆنى رزگاركردنى موسڵ له 17 تشرینی یەكەمی 2016 تا ئێستا زياتر له 36,609 كه‌س ئاواره‌ى هه‌رێمى كوردستان بوون و له كه‌مپه‌كانى خازر و حسن شام و زێلكان نيشته‌جێ كراون و ده‌كاته 78% كۆی ئاواره‌كانی موسڵ و ده‌وروبه‌ری و رۆژانه زياتر له هه‌زار كه‌س خۆيان ده‌گه‌يينه سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه و دواتر بۆ ناوچه ئارامه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه و له كه‌مپه‌كان نيشته جێ ده‌كرێن".
به‌پێی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان "له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى ئۆپه‌راسيۆنى رزرگاركردنى گه‌ياره له مانگى ئاداری 2016 زياتر له 33,000 كه‌س له ناوچه‌كانى گه‌ياره، شه‌رگات و حاجى عه‌لى ئاواره بوون و له كه‌مپى ديبه‌گه نيشته‌جێ كران ئه‌و ژماره‌يه‌ش ده‌كاته 84% ئاواره‌كانی ئه‌و ناوچانه و رۆژانه زياتر له سه‌د كه‌س ئاواره ده‌بن و له‌و كه‌مپه‌كان نيشته‌جێ ده‌كرێن".
به پێی ئاماری ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، "پاش قه‌یرانی سوریا و هاتنی داعش بۆ عێراق 1,411,314 ئاوارەی ناوخۆى عێراق و 216,860 پەنابەری سوری له هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى نیشته‌جێ كراون، به جۆرێك كه 40% ئاواره‌كانی عێراق و 97% په‌نابه‌رانی سوریا له عێراق، له هه‌رێمی كوردستانن".