بۆ یه‌كه‌مجار هێزی تایبه‌تی كه‌نه‌دی ته‌قه له چه‌كدارانی داعش ده‌كه‌ن
بۆ پارێزگاریكردن بووه له خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی كه‌ندا ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رایانگه‌یاند" هێزه‌كانیان بۆ یه‌كه‌مجار له‌وه‌ته‌ی هاتوونه‌ته عێراق راسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له چه‌كدارانی داعش كردووه و ئامانجیشیان پاراستنی خه‌ڵكی سڤیلی شاری موسڵ و هاوپه‌یمانه كورده‌كانیان بووه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی"CBC NEWS" ی كه‌نه‌دی له زاری به‌رپرسانی هێزه تایبه‌ته‌كانی كه‌نداوه گواستوویه‌تییه‌وه، ئه‌و هێزانه راسته‌وخۆ له مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ناكه‌ن،ته‌نها له‌و كاتانه‌شدا ته‌قه ده‌كه‌ن كه هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و ده‌یانه‌وێت خۆیان بپارێزن.
به‌ڵام كۆلۆنیل"ستیڤن هنته‌ر" له هێزی تایبه‌تی كه‌نه‌دی ئاشكرایكردووه هه‌ندێك جار هێزه‌كانیان به‌شداری شه‌ڕیان كردووه، به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی داعش هێرشی كردووه‌ته سه‌ریان و مه‌ترسییان له‌سه‌ر بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانیان بۆ وه‌ڵامی ئه‌و هێرش و هه‌ڕه‌شانه بووه كه له لایه‌ن داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ریان،له‌و كاتانه‌شدا تونراوه چه‌كه پێشكه‌وتوو به‌كاربهێنن و رێگه له‌و هه‌ڕه‌شانه بگرن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه كه‌نه‌دییه به روونی گوتوویه‌تی" له‌و كاتانه‌ی ده‌بینین خۆكوژێك به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو به ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كانی نه‌ینه‌وا دێن،له‌و كاتانه‌دا پێویست ده‌كات راسته‌وخۆ رێگه له‌و كرده خۆكوژییه بگرین.