یارییه‌كی زه‌حمه‌تی ریال مه‌درید دواخرا
خشته‌ی یارییه‌كانی مانگی داهاتووی ریال مه‌درید ببینه
لێژنه‌ی پێشبڕكێیه‌كانی نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری نێوان ڤالێنسیا و ریال مه‌دریدی دواخست كه بڕیار بوو له گه‌ڕی شازده‌یه‌می لالیگا به‌یه‌ك بگه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2016، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یاری نێوان ڤالێنسیا و ریال مه‌دریدی دواخست كه بڕیار بوو یارییه‌كه له 18ـی مانگی داهاتوو كه ده‌كاته رۆژی یه‌كشه‌ممه له یاریگه‌ی مێستایا بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید له‌و مانگه‌دا بۆ به‌شداریكردن له جامی جیهانی یانه‌كان گه‌شتی وڵاتی ژاپۆن ده‌كات.
ریال مه‌درید پێش ئه‌وه‌ی گه‌شتی وڵاتی ژاپۆن بكات، دوو یاری له‌و مانگه‌دا ئه‌نجام ده‌كات، له كلاسیكۆی ئیسپانیا له 3ـی مانگی داهاتوو رووبه‌ڕووی بارسێلۆنا ده‌بێت، له 10ـی مانگی داهاتووش له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی دیپۆرتیڤۆ لاكۆرۆنیا ده‌كات، دواتر یارییه‌كه‌ی ڤالێنسیا ئه‌نجام نادات و گه‌شتی ژاپۆن ده‌كات.