سه‌میر نه‌سری به باسكردنی سێكس و گواردیۆلا، میدیاكانی هه‌ژاند
چه‌ندان نهێنی له باره‌ی شێوازی كاركردنی گواردیۆلا ده‌خاته ڕوو
سه‌میر نه‌سڕی یاریزانی فره‌نسی پێشووی مانچێسته‌ر له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا له‌گه‌ڵ (لیكیپی) فره‌نسا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گواردیۆلا داوای لێ كردووه بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و به كورسی یه‌ده‌گ رازی نه‌بووه.
نه‌سڕی ده‌شڵێت: له یه‌كه‌مین مه‌شق و راهێنان و بینینی من، گواردیۆلا گوتی تۆ جه‌سته‌ت ناڕێكه و شه‌قێكیشی تێهه‌ڵدام.
نه‌سڕی باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كاركردن له ژێر سه‌رپه‌رشتی گواردیۆلا زۆر سه‌خت و جیاوازه، ده‌شڵێت: گواردیۆلا به‌جۆرێك جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌گرێته ده‌ست ته‌نانه‌ت كۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێكت ده‌كات و هه‌موو ورده‌كاری و شتێكت بۆ روون ده‌كاته‌وه، ئاگادارت ده‌كاته‌وه به‌چی شێوازێك یاری بكه‌یت و چۆن له یاریگه بوه‌ستیت و چۆن فشار بكه‌یت، ته‌نانه‌ت چۆنیه‌تی شێوازی سێكسكردنیش بۆ روون ده‌كاته‌وه.
نه‌سڕی ده‌شڵێت: گواردیۆلا وه‌ك رێنماییه‌ك، هه‌موو یاریزانه‌كانی ئاگادار كردۆته‌وه كه نابێت دوای نیوه‌شه‌و سێكس بكه‌ن.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی سه‌میر نه‌سڕی، گواردیۆلا پێیوایه ئه‌گه‌ر هه‌ر یاریزانێك دوای نیوه‌شه‌و سێكس بكات ناتوانێت به ئاسووده‌یی بخه‌وێت و جه‌سته و ماسولكه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌بێت و ببێته یاریزانێكی هاوشێوه‌ی مێسی و لیڤاندۆڤسكی.
سه‌میر نه‌سری ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه روویكرده سێڤییا.
