هانده‌ران و یاریزانانی گاره هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
سه‌رۆكی یانه‌ی گاره له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه موژدهكهی راگه‌یاند
K24 ـ دهۆك
یانه‌ی گاره وه‌رزی رابردوو زۆر به‌هێزه‌وه كێبڕكێی له‌گه‌ڵ یانه به‌شداربووه‌كانی خولی نایابی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه به‌شێكی زۆر له یاریزان و ئه‌ستێره‌كانی وه‌رزی رابردووی، به‌رگه‌ی كێشه‌ی دارایی یانه‌كه‌یان نه‌گرت و به‌ره‌و یانه‌كانی دیكه كۆچیان كرد، چونكه ئه‌م سپۆنسه‌ره‌ی وه‌رزی رابردوو پشتگیری دارایی گاره‌ی ده‌كرد، ئێستا یانه‌كه‌ی جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 15 نۆڤێمبه‌ری 2016، سه‌رۆكی یانه‌ی گاره (شێروان به‌شار) له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان24، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه گفتووگۆیهكهیان له‌گه‌ڵ پارێزگاری دهۆك سوودی هه‌بووه و ده‌شڵێت: فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك به‌ڵێنی پێدانی 21 ملیۆن دیناری وه‌كو مووچه‌ی یه‌ك مانگ پێداوین.
یانه گاره له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوو یاری ئه‌نجامداوه، ناونیشانی هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی یه‌كسانبوون بووه، رۆژی هه‌ینی داهاتووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی زاخۆ.