هه‌ڵسووڕاوێكی گۆڕان ره‌خنه‌ی توند له میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت
هۆكاری مانه‌وه‌ی پارتی به‌هێزی یه‌كه‌م و زۆرینه ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، ئه‌ندامی جڤاتی گۆڕان، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ی توند له میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: "میدیای گۆڕان بۆتە میمبەریک بۆ بەخشینەوەی قسەی نەشیاو نادروست بە ئامانجگرتنی دەسەلات بە ناوی بنەماڵەو خەڵکی نەخویندەوار".
هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له میدیای حزبه‌كه‌ی ده‌گرێت كه ره‌چاوی هه‌ست و شعووری كۆمه‌ڵگا ناكات و ده‌ڵێت: "بەشی هەرە زۆری خەڵکی نەخویندەواربوو شۆرشگیربوون و قوربانیان دا لە پیناوکوردایەتیداو وە چەندین بنەماڵە پاڵپشتی شۆرش بوون".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات، میدیاكانی پارتی "زۆر به وریاییه‌وه" مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وا ناوانه‌دا كردووه و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك شانازییان پێوه‌كردووه و به ره‌مزی خۆیان زانیوه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەمەش بوە خاڵی بە هێز بۆ پارتی و توانیوێتی بە زۆرینەیی بمێنێتەوە تا ئێستا".
ده‌قی نووسینه‌كه‌ی ئه‌و هه‌ڵسووڕاوه‌ی گۆڕان له فه‌یسبووك:
گۆڕانێكی مۆدێرن و میدیایه‌كی بێ ئه‌ته‌كێت و میزاجی
لە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕاندا لەهەر سێ ئاستی عیراق و هەریمی کوردستان و پاریزگاکان، دید و ڕوئیای بزوتنەوەی گۆڕان بۆ شیوازی بەڕیوەبردن دیارەو ئامانجی بەرەو پیشبردنی هەریمی کوردستان و خزمەتکردنی هاولاتیانە بەبێ جیاوازی،
بەلام بەداخەوە لە ئیستادا میدیای گۆڕان بۆتە میمبەریک بۆ بەخشینەوەی قسەی نەشیاو نادروست بە ئامانجگرتنی دەسەلات بە ناوی بنەماڵەو خەڵکی نەخویندەوار، بە بێ ئەوەی رەچاوی هەست و شعوری کۆمەلگا بکات، کە بەشی هەرە زۆری خەڵکی نەخویندەواربوو شۆرشگیربوون و قوربانیان دا لە پیناوکوردایەتیداو وە چەندین بنەماڵە پاڵپشتی شۆرش بوون و سەرخەری بزافەکانی نەتەوەییبوون.
لە ساڵانی ڕابردودا یەکێتی نیشتیمانی بەهۆی ئەم سوکایەتی کردنە بە چینە جیاوازەکان زیانێکی گەورە بەر جەماوەرەکەی کەوت و بوە هۆی هەڵوەرینی لایەنگرانی کە نیگەران بون لە سوکایەتی کردن بە لەقەب و ئەو ناوبانگ و نازناوانەی کە لایان پیرۆز بوو،
بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی پارتی زۆر بە وریایەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو ناوانەدا کردوە کە کۆمەڵە خەڵکێک شانازیان پێوە کردوە و بە ڕه‌مزی خۆیان زانیوە، وەک شێخ، ئاغا، کوێخا، بنەماڵە، نەخوێندەوار و هەر نازناوێکی تر، ئەمەش بوە خاڵی بە هێز بۆ پارتی و توانیوێتی بە زۆرینەیی بمێنێتەوە تا ئێستا،
بۆیە ناکرێت لە ئاست ئەو بێ سەرو بەری و بێ ئەتەکیتییەی کادرانی میدیای گۆڕان بێ دەنگ بین، چونکە به‌م جۆرە لە دەربڕین و جنێودانە سەدان و هەزاران هاولاتی زادەی بنەاڵە و دەیان بنەماڵەی دڵسۆز لە دەست دەدەین..
من لیرەوە بە بنەماڵەو نەخوینەوار و ئاغا‌و کویخاکان دەلیم کە خۆم بنەماڵەو کویخاو نەخویندەوارم و بەوپەڕی لێبڕاوی و دلسۆزیمەوە کاردەکەم بۆ سەرخستنی بەرنامەو پڕۆژەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، چونکە دڵنیام و هیچ گومانم نییە کە بزوتنەوەی گۆڕان دژی هیچ بنەماڵە وچین و پیرۆزیەکی خەڵک نیە ئەگەر زیانیان نەبێت بۆ دیموكراسێت و یاسا شکێنی نەکەن،
بزوتنەوەی گۆڕان تەنها لە هەولی چاکسازی و گەڕانەوەی شکۆیە بۆ تاکی کورد‌و تا بەدەستهینانەوەی مافە زەوتکراوەکانی خەڵکی هەریمی کوردستان لە خەبات بەردەوامە..
کوێخا عەبدوڵای کوێخا موبارەک
ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان
15/11/2016