ئينفۆگرافيك.. پشت له هه‌ولێر و روو له به‌غدا بۆ سلێمانى چاره‌يه؟
ئێڤا حاجى ميرخان بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له په‌رله‌مانى كوردستان، ورده‌كارى ژماره و ئاماژه داراييه‌كانى قه‌يرانى دارايى هه‌رێم شيده‌كاته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له سلێمانى ده‌نگێك به ئاراسته‌ى رووكردنه به‌غدا و پشت كردنه هه‌ولێر تا دێت زياتر خۆى نمايش ده‌كات. له سه‌ره‌تاوه ئه‌و پرسه له‌سه‌ر ئه‌و پانكارتانه نووسرا كه ژماره‌يه‌ك كه‌س له ناو خۆپيشانده‌ران به‌رزيان كردبوويه‌وه.
له هه‌نگاوى دواتردا ئه‌و بيرۆكه‌يه له شێوه‌ى هه‌ڵوێستى گرووپگه‌لى دياريكراوى ناو ريزى خۆپيشانده‌ران ده‌ركه‌وت و هوتافى پاڕانه‌وه له عه‌بادى ده‌وترايه‌وه.
دواجار جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه، داواكارييه‌كه‌ى له شه‌قامه‌وه گواسته‌وه بۆ سه‌ر دوانگه‌ى سياسى و ياسايى په‌رله‌مانى عێراق.
تا ئێستا ئه‌وانه‌ى ئه‌و داواكارييه‌يان خستووه‌ته‌ڕوو، له باره‌ى ورده‌كارى پرسى بودجه و قه‌يرانى دارايى هه‌رێم و په‌يوه‌ندييه داراييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا هيچ زانيارييه‌كى ئه‌وتۆيان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
له ئينفۆگرافيكێكدا ديسكى ئابوورى كوردستان 24 ورده‌كارى مامه‌ڵه و په‌يوه‌ندى دارايى و بودجه‌ى هه‌ولێر و به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو.
هاوكات، ئێڤا حاجى ميرخان بڕيارده‌رى ليژنه‌ى دارايى له په‌رله‌مانى كوردستان، ورده‌كارى ژماره و ئاماژه داراييه‌كانى قه‌يرانى دارايى هه‌رێم شيده‌كاته‌وه.