برنج ته‌نها بۆ خواردن نييه!
بزانه بۆ ئه‌مانه‌ش به‌كاردێت
K24- هه‌ولێر
برنج، خۆراکی سەرەکی زۆربەی ژەمەکانە لە سەرتاسەری جیھاندا، دانەوێڵەیەکی هاوينه‌يه‌و پێویستی بەئاوی زۆر و بەرزی پلەی گەرما هەیە، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌كانى كاربۆهێدرات و پرۆتين و ڤيتامين.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێويسته بگوترێ، برنج ته‌نها بۆ خواردن به‌كار نايه‌ت، به‌ڵكو چه‌ندين سوودى ديكه‌شى هه‌يه كه ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆيان بكه‌ينه‌وه:-
- بۆ پاراستنى ئامێره ئه‌ليكترۆنييه‌كانى له‌كاتى ته‌ڕبوونيان، بۆ نموونه كاتێك مۆبايله‌كه‌ت ده‌كه‌وێته ناو ئاو، نابێ راسته‌وخۆهه‌وڵبده‌يت بيخه‌يته‌وه‌كار، به‌ڵكو پێويسته ده‌ستبه‌جێ پاترى و سيمكارته‌كه ده‌ركه‌يت و پاشان به پارچه په‌رۆيه‌ك به‌شى ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ى مۆبايله‌كه‌ت تا ئه‌و شوێنه‌ى ده‌توانى وشكى بكه‌ره‌وه، پاشان بيخه‌ره نێو كيسێكه‌وه، دواتر بيخه‌ره ناو برنج، بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر به‌جێى بهێڵه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رچى شێى ناو مۆبايله‌كه هه‌يه به‌ته‌واوى بيمژێت.
- برنج، ده‌توانرێ بۆ پاراستنى هه‌ر ماده‌يه‌كى ئاسن به‌كاربهێنرێت تاكو ژه‌نگ نه‌گرێت، چونكه وه‌ك گوتمان برنج وا ده‌كات هه‌ر كه‌لوپه‌لێك شێى هه‌بێت بيمژێت و نه‌يهێڵێت.
- بۆ پاككردنه‌وه‌ى سوره‌ييه، به‌تايبه‌تى هه‌ندێك سوره‌ييه هه‌يه، ناوانرێ ده‌ست بخه‌يته ناوييه‌وه تۆزى ناوه‌وه‌ى پاكبكه‌يته‌وه، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانى، هه‌ندێك برنج له‌گه‌ڵ ئاو و سابون بخه‌يته ناويه‌وه، پاشان چه‌ند جارێك بيشڵه‌قێنى، دواتر تێبينى بكه ناو سوره‌ييه‌كه له‌پيسى پاك بووه‌ته‌وه.
- زۆرجاريش به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئازارى ماسولكه‌كان، به‌تايبه‌تى ئه‌گه‌ر پشت ياخود سك ژان بكات، له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌توانى گۆره‌ويه‌ك بهێنى، پڕى بكه‌يت له‌برنج، پاشان بيخه‌يته سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ى كه ئازارى هه‌يه، لايه‌نى كه‌م ده‌توانێ ئازاره‌كه‌ت كه‌مبكاته‌وه.
- چينييه‌كان، ئاوى برنج به‌كاردهێنن بۆ ته‌ندروستى قژ و پێستى ده‌موچاويان، بۆيه شاره‌زايانى بوارى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بۆ راگرتنى پێستێكى جوان و قژێكى جوان، هه‌وڵبده رۆژانه به ئاوى برنج بيانشۆريت.
- به‌پێى توێژينه‌وه‌يه‌كى به‌ريتانى، برنج، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشى سكچوونيش به‌كاردێت، به‌تايبه‌تى بۆ منداڵ، كاتێك سكچووى بێت، هه‌نديك برنج بخه‌ره نێو كوپێك ئاوه‌وه، بۆ ماوه‌ى 15 خوله‌ك لێگه‌رێ، پاشان، ئاوى برنجه‌كه‌ى بده‌رێ، ئه‌مه وا ده‌كات سكچونه‌كه‌ى به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه بچێت.