به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
به ڤیدیۆ
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، توانیویه‌تی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاشكرابكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی ئه‌و كامێرایه‌ی به‌سه‌ر فڕۆكه‌كه‌وه به‌ستراوه، جووڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆماركردووه كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و پیاوه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، كه هاوسه‌ره‌كه‌ی چۆن و له كوێ خیانه‌تی لێكردووه، هاوكات ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ماوه‌ی 18 ساڵه هاوسه‌رگیرییان كردووه.
ئه‌و پیاوه نووسیویه‌تی: "به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، توانیومه خیانه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌م ئاشكرا بكه‌م له نزیك شوێنێكی بازرگانی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، چه‌ندجارێ هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌یویست سبه‌ینان زوو بچێته سه‌ركار، دواتریش له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌هات، بۆیه منیش به پێویستم زانی چاودێری هاوسه‌ره‌كه‌م بكه‌م ".
ده‌شڵێت: "چه‌ندجارێك هه‌وڵمدا چاودێری بكه‌م، به‌ڵام هه‌مووجار ده‌چووه سه‌ركار، به‌ڵام له‌وه دڵنیانه‌بووم كه ئاگاداربووه من چاودێری ده‌كه‌م، یان نا".