ھاوسەرۆكانی دەبەپەی شارەوانی سێرت و دێرسم دەستگیركران

K24ھەولێر

ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھەردوو ھاوسەرۆكی دەبەپەی لە شارەوانی سێرت و دێرسم دەستگیركرد.

لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەكانیان بۆ دەستگیركردنی سیاسەتمەدار و ئەندامانی پارتە سیاسییەكان ھێزە ئەمنییەكانی توركیا تونجەر باكرھان ھاوسەرۆكی شارەوانی سێرت و محەمەد عەلی ھاوسەرۆكی شارەوانی دێرسمی پارتی ھەرێمەكانی دیموكرات (دەبەپە)یان دەستگیركرد.

بە گوێرەی زانیارییەكان ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی توركیا بەردەوامە لە شاری سێرت و دێرسمی باكووری كوردستان.

ئەمە لەكاتێكدایە لە رۆژانی رابردوودا حكوومەتی توركیا ھاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەو پارتەیان دەستگیركرد.