ھەوڵی دابینكردنی مووچەی مامۆستایان دەدرێت
K24 - كەركووك
ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دوایین دانیشتنی تەرخانکرد بە گفتووگۆکردن لەسەر چارەسەری کێشەی مامۆستایانی کەرکوکی سەر بەمیلاکی ھەرێمی کوردستان, ھەرچەندە پێکھاتەکانی دیکە ناڕازین بوون، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا کۆمەکی مامۆستایان لەو پارەیە بکرێت کە مانگانە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بری پترۆدۆلار بۆ شارەکەی دەنێرێت.