بارزانی پله‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی ده‌به‌خشێته شه‌هید سه‌عید چوروكایا
به‌و پله‌یه خانه‌نشین ده‌كرێت و مووچه‌كه‌ی ده‌درێته میراتگره‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی "فه‌رمانێكی هه‌رێمی" به ژماره(217) له به‌رواری 14/11/2014 له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووه،مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێم،پله‌ی "عه‌مید" ی به‌خشیووه‌ته شه‌هید"سه‌عید چوروكایا" ناسراو به دكتۆر سلێمان و له رۆژی ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه‌وه كاری پێده‌كرێت و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
بارزانی پاڵپشت به به بڕگه‌ی 17 ی مادده‌ی 10 له یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره 1 ی ساڵی 2005 ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌ركردووه و بڕیاریداوه ئه‌و پله سه‌ربازییه باڵایه به شه‌هید دكتۆر سلێمان چوروكایا ببه‌خشرێت له‌گه‌ڵ خانه‌نشین كردنی به هه‌مان و مووچه‌كه‌ی بدرێت به میراتگره‌كانی شه‌هید.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته نیشتیمانییه گرنگه‌ی شه‌هید سه‌عید چروكایا پێشكه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌ركردووه و پاش شه‌هیدبوونی ناوبراو پله‌ی "عه‌میدی" ی سه‌ربازی پێبه‌خشیووه.

لە رۆژى 29/10/2016 شەهیدبوونى دکتۆر سولەیمان ناسراو بە سەعید چوروکایا، بۆ گەلى کورد و کوردستان جێى خەم و پەژارەیەکی زۆر بوو.
شەهید چوروکایا، کەسایەتییەکى نیشتیمان پەروەرو لەناو خەڵکیشدا خۆشەویست بوو.
لە باکوور و باشووری کوردستان خەباتى دەکرد، بەرخودانى دەکرد هەمیشە لەپێشەوەى بەرەکانى جەنگ بووە. هەموو کاتێک جێى رێز‌و خۆشەویستى بووە لاى گەلى کورد و هەڤاڵەکانی.
چوروکایا لە ساڵى 1968 لە چەولیگ ى سەربە دێى چیلکانى باکووری کوردستان لەدایک بووە. خوێندنى سەرەتایی تاکو ئامادەیى لە چەولیگ تەواوکردوە.
چوروکایا، خوێندکارێکى زۆر زیرەک و بەتوانا بوو. لەپاش تەواوکردنى خوێندى ئامادەیی، لەزانکۆى چوقورئۆڤا لەبەشى پزیشکى وەرگیراوە. لەسێیەم ساڵى خوێندنى زانکۆ‌دا، لەساڵى 1990 دەبێتە ئەندام لە پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە).
لەپاش بەئەندامبونى، دەچێتە دەشتی بیقاع لە لوبنان و لەناوەندى ئەکادیمیاى مەعسوم کۆرکماز دەخوێنێت. هەر هەمان ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ چوقورئۆڤا و لەوێ دەست بەچالاکى ناوشار دەکات.
لە سەرەتاى ساڵى 1991 چالاکییەکانی ئاشکرا دەبێت و بەمەش ژیانى دەکەوێتە مەترسییەوە، هەربۆیە چوکورئۆڤا بەجێدەهێڵێت و دەچێتە ئامەد.
لەپاش ماوەیەکی کورت، پلەى فەرماندەیی لە ئامەد پێدەدرێت. چوروکایا لە 1993 یەکەم ئەرکى وەک یاریدەدەرى فەرماندەى ئامەدی پەکەکە دەستنیشان دەکرێت. لەپاش ساڵێک ئەرکى بەرپرسیارێتى ناوەندى هەرێمى پەکەکەى پێدەسپێردرێت. بەرپرسیارێتى ناوچەکانى ئەلعەزیز، موش، چەولیک و بەشێک لە ئەرزرووم، دەگرێتەئەستۆ. لە 1995 لەناوەندى بەرپرسیارێتى ئامەد و ناوچەى خەرزان دەبێتە فەرماندەى گشتى. هەر هەمان ساڵ بە ئەندامى کۆمیتەى ناوەندی پەکەکە هەڵدەبژێردرێت. لە 1996 جارێکی‌تر خوێندنى ئەکادیمى وەردەگرێت و پاشان دەچێتە سوریا بۆ لاى عەبدوڵا ئۆجەلان.
لەکۆتایی هەمان ساڵ وەک بەرپرسی هەرێمى ئامەد، دەگەڕێتەوە ئامەد، لەساڵانى 1997 و 1998 دێتە باشوورى کوردستان و لە ناوچەکانى زاپ،خواکورک و قەندیل دەمێنێتەوە. بەشدارى شەشەم و حەوتەمین کۆنگرەى پەکەکە دەکات.
لەساڵى 20000، کاتێ ئۆجەلان دەستگیردەکرێت و پەکەکەیش ئامانجەکانى دەگۆڕێت بۆ بەڕێوەبەرێتى خۆسەرى و هەرێمى دیموکراتى، چوروکایا یەک لەو سەرکردانەی پەکەکە دەبێت کە ئەو گۆڕانکارییانەى بەلاوە پەسەند نابێت و لەگەڵ هەندێ لە هاوخەباتەکانیدا لە پەکەکە جیادەبنەوە. بەڵام لەبەرئەوەى ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ باکوورى کوردستان دەچێتە وڵاتى ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ دەبێت.
چوروکایا، لەئەڵمانیا بەشى سۆسیۆلۆجى تەواودەکات و لەپاش ئەوەش دەست بەکارى بازرگانى دەکات. بەپێى وتەى کەسانى دەوروبەرى لەو بوارەشدا زۆر سەرکەتوو بووە.
بەڵام کاتێ داعش پەلامارى باشوورى کوردستان دەدات و دەبێتە مەترسى بۆسەر کوردستان، ئەوکات بڕیار دەدات کە بێتە باشورى کوردستان تاکو بەرەنگارى دوژمنان ببێتەوەو خەبات بۆ ئازادى کوردستان بکات.
چوروکایا پێیوابو کە ناکرێت لە ئەوروپاوە تەماشای ئەو شەڕە بکەین، بۆیە دێتە هەرێمی کوردستان و دەچێتە ریزى پێشمەرگەوەو دەبێتە یەک لەفەرماندەکانى هێزى پێشمەرگە. دەبێتە کەسێکى شارەزا لە شکستپێهێنانى دوژمنانى کوردستان. دەبێتە هاوسەنگەر و هاوخەباتى هەزاران پێشمەرگەى کوردستان. تاکو دوا هەناسەى ژیانى لە میحوەری باشیک روبەڕووى تیرۆریستانى داعش بوەوەو لەگەڵ هاوخەباتەکانیدا بەرگرى لەخاکى کوردستان کرد.
نە داعشەکان و نە دوژمنانى ئازادى کوردستان، نەیانتوانى شکست بە شەهید سەعید چروکایا بهێنن. چونکە ئەو ئازادى و خۆشەویستى کورد و کوردستان لەدڵیدا هەبوو، باوەڕى بەوە بوو. دکتۆر سەعید بەڕاستی مرۆڤێکی کوردستانى بوو.