بارزانی: وه‌ك لوغمه‌كانی داعش ده‌توانین لوغمه سیاسییه‌كانتان هه‌ڵبگرینه‌وه
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هاته سه‌ر باسی كێشه سیاسییه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و پرسی راپرسی و ریفراندۆم و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌می و له‌و باره‌یه‌وه به ئاشكرا هه‌ڵوێستی خۆی ده‌ربڕی.
ره‌وشى ناوخۆ و كێشه‌كان
سه‌رۆك بارزانى باسى له پرسه ناوخۆييه‌كان كرد و گوتى: هه‌ندێك كه‌س هه‌وڵيان دا كوده‌تا ئه‌نجام بده‌ن، من دوو پرسياريان لێده‌كه‌م، ئايا وه‌زعى پێش كوده‌تان باش بوو يان ئێستا، ئێوه چيتان به‌ده‌ستهێنا و چيتان گۆڕى.. چه‌ندى ديكه‌ش خۆتان ماندوو بكه‌ن هيچتان بهدهستناكهوێت و ئامۆژگاريتان ده‌كه‌م، واز له‌و كوده‌تا و پيلانانه بێنن.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت فه‌رموون، هه‌ميشه ئێمه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌رى ئاشتيانه‌داين، ئه‌گه‌ر هه‌ر سوورن له‌سه‌ر كوده‌تا، عيلاجى كوده‌تا زۆره و به هيچ جۆرێك زۆرى هيچ كه‌سێك قبوڵ ناكه‌ين.
چاوه‌ڕوانى كه‌س ناكه‌ين
سه‌رۆك بارزانى روويكرده ئه‌و لايه‌نانه‌ى له خه‌می گه‌لدان و گوتى: ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه مه‌بن كه هيچ خه‌مى ميله‌تيان نييه، فه‌رموون ئێوه كۆببنه‌وه و بڕيار بده‌ن، ئه‌گه‌ر نا كات ده‌ڕوات و ئێمه‌ش چاوه‌ڕوانى كه‌س ناكه‌ين.
سه‌رۆك بارزانى باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك پێشبينى ئه‌وه‌يان ده‌كرد، شه‌ڕى ناوخۆ درووست بێت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه رووى نه‌دا و بينيمان پێشمه‌رگه و رۆڵه‌ى پارچه‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش به‌يه‌كه‌وه خوێنيان رشت و ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وت و سه‌روه‌رييه بۆ كوردستان.
كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسى..
سه‌رۆك بارزانى گوتى: هه‌ندێك ده‌ڵێن كوا سه‌ربه‌خۆبوون و راپرسيى، لێره‌وه ده‌ڵێم سه‌ربه‌خۆيى مافى ره‌واى كورده، به‌ڵام ئه‌وه پرۆسه‌يه‌كه و پێويستى به وتوێژ و گفتوگۆ هه‌يه و له سه‌ردانى ئه‌م دواييهشدا بۆ به‌غدا ئه‌وه‌مان باسكرد و خۆشبه‌ختانه وه‌ڵامى ئه‌رێنى هه‌بوو، ئه‌وه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشييه، ئه‌وه پرۆسه‌يه‌كه ئێمه ده‌ستى لێ هه‌ڵناگرين و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌يشتينه رێككه‌وتن ئه‌وه ئيعتبارى زياتر ده‌بێت و پێويست به ريفراندۆم ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانيمان ناگهينه رێككه‌وتن ئه‌وا ئێمه راپرسى خۆمان ده‌كه‌ين.
لوغمى سياسى
هه‌روه‌ها گوتى: وه‌ك چۆن پێشمه‌رگه توانيى سه‌رجه‌م ئه‌و لوغمانهى داعش هه‌ڵگرێته‌وه، كه داعش له‌سه‌ر رێگه و خاكى كوردستان چاندبوونى، به دڵنياييه‌وه ده‌ڵێم ده‌توانين هه‌موو ئه‌و لوغمه سياسييانه ههڵبگرينهوه كه له‌سه‌ر رێگه‌مان دهيچێنن. ئينجا بۆ خۆتان جوێن ده‌ده‌ن، هه‌ڵده‌په‌ڕن و شت ده‌نووسن كهيفى خۆتانه ئێمه له‌سه‌ر رێگه‌ى خۆمان سوورين.
فيدراڵيه‌تى پارێزگاكان
سه‌باره‌ت به پرسى فيدراڵييه‌تى پارێزگاكان، سه‌رۆك بارزانى گوتى: هه‌ندێك ئێستا باس له فيدراڵييه‌تى پارێزگاكان ده‌كه‌ن، من ئه‌و شه‌ڕه‌م له‌گه‌ڵ برێمه‌ر كرد، زياتر له 11 هه‌زار عه‌زيز و پێشمه‌رگه‌ى ئێمه شه‌هيد و بريندار بوون، تازه دێن ده‌تانه‌وێت باسى فيدراڵييه‌تى پارێزگاكان بكه‌ن.
له كۆتايى وتاره‌كه‌شيدا سه‌رۆك بارزانى سووپاس و ستايشى پێشمه‌رگه‌ى كرد.
سه‌باره‌ت به شههيدانيش گوتى: نازانين چ بڵێين له ئاستى شههيداندا، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه ئه‌وان سه‌ربه‌رزن و بوونه پارێزه‌رى كوردستان.
له باره‌ى هۆكارى وتاره‌كه‌ى له باشيك، سه‌رۆك بارزانى گوتى: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موو دين و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كان له باشيكن پێمان باش بوو، لێره ئه‌م وتاره پێشكه‌ش بكه‌ين.