به وێنه... شاجوانی ئیسپانیا له داخی كریستیانۆ وڵاته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت
ده‌زگایه‌كی راگه‌یاند هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
له‌وه‌ته‌ی كریستیانۆ ، له خانمه نمایشكاری رووسی ئیرینا شایك جیابۆته‌وه، ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه چه‌ندان په‌یوه‌ندی دیكه‌ی سۆزداری به‌ستووه، به‌ڵام له هیچیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، نوێترینیان بابه‌تی شاجوانی ئیسپانیایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2016، گۆڤاری (كۆرازۆن) ئیسپانی ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ (دیزاریۆ كۆردێرۆی) شاجوانی پێشووی ئیسپانیا پچراندووه، شاجوانه‌كه‌ش به‌م كاره‌ی كریستیانۆ زۆر توڕه بووه و بڕیاریداوه له داخان ئیسپانیا جێبهێڵێت و به‌ره‌و ئه‌مریكا كۆچ بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به ته‌واوه‌تی له سۆشیاڵ میدیا شاجوانه‌كه‌ی ئیسپانیای بلۆك كردووه، ئه‌م كاره‌ش به ته‌واوه‌تی ئه‌م كچه‌ی نیگه‌ران كردووه و پێیوایه كریستیانۆ زاڵمه و دڵی شكاندووه.
هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه كریستیانۆ پێیوایه ئه‌م كچه ته‌نیا له پێناو ناوبانگ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كریستیانۆ دروست كردووه و له بنه‌ره‌ت هیچ خۆشه‌ویستی و سۆزدارییه‌ك بوونی نه‌بووه.


