بارسێلۆنا گرێبه‌ستێكی بازرگانی گه‌وره‌ی واژۆ كرد
له كۆمپانیای فرۆكه‌وانی قه‌ته‌ر كشایه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 16 نۆڤێمبه‌ری 2016، بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گه‌یشتنیان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیای راكۆتین راگه‌یاند، كه له وه‌رزی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ سپۆنسه‌ری ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنیه ده‌بێت و بڕی گرێبه‌سته‌كه‌شیان بۆ هه‌ر ساڵێك 55 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
به‌مه‌ش راكۆتین كه به‌یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پێگه‌كانی بازاڕكردنی ئه‌لكترۆنی ژاپۆنی داده‌نرێت شوێنی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی قه‌ته‌ڕ ده‌گرێته‌وه، كه كۆمپانیا ژانیه‌كه بیست و یه‌ك ملیۆن زیاتر به‌به‌راورد به قه‌ته‌ڕیه‌كه ده‌داته بارسێلۆنا.
بڕی پاره‌ی ساڵانه گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی هه‌ر ناسناوێك، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر بارسا لالیگا بباته‌وه ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار یۆرۆی زیاتر وه‌رده‌گرێت و له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگیش ئه‌وا 5 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌رده‌گرێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا رایگه‌یاند له وه‌رزی داهاتووه‌وه دروشمی راكۆتین له‌سه‌ر درێسی بارسا ده‌بێت و ده‌شڵێت له كاتێكی گونجاو گرێبه‌سته‌كه‌یان واژوو كردووه.