چى رووده‌دات ئه‌گه‌ر رۆژانه تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين بخۆيت
تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين ده‌توانێت رێگه له تووشبوون به سێ نه‌خۆشى بگرێت
K24 – هه‌ولێر:
پێگه‌ى (healthycures) بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه تێكه‌ڵه‌ى دارچين و هه‌نگوين ده‌توانێت رێگه له تووشبوون به سێ نه‌خۆشى بگرێت و كێشى جه‌سته دابه‌زێنێت.
نه‌خۆشييه‌كان:
1-هه‌وكردنى زراو: دوو كه‌وچك له هاڕاوه‌ى دارچين له‌گه‌ڵ كه‌وچكێك هه‌نگوينى سپى تێكه‌ڵ بكه و بيكهره كوپێكى ئاوى شلتێن و رۆژانه به‌كارى بهێنه و ئه‌و گيراوه‌يه به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى له هه‌وكردن و په‌كترياى زراو رزگارت ده‌كات.

2-رێكخستنى كۆليسترۆڵى خوێن: رۆژانه به رێژه‌ى له سه‌دا 10 تێكه‌ڵه‌ى هه‌نگوين و دارچينى ئاستى رێژه‌ى كۆليسترۆڵ له خوێندا رێكده‌خات. ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌كارى بهێنيت رێژه‌ى كۆليسترۆڵى به‌سوود له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه و ئه‌وه‌ش سوودى ده‌بێت بۆ به‌هێزكردن و چالاككردنى دڵ.

3-چاره‌سه‌ركردنى هه‌وكردنى درێژخايه‌نى جومگه‌كان: خواردنه‌وه‌ى كوپێكى گه‌رمى هه‌نگوين و دارچينى له به‌يانى و ئێواره‌دا وه‌ك چاره‌سه‌رێكى به‌هێزه بۆ هه‌وكردنى جومگه‌كان و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بيت له‌سه‌رى به شێوه‌يه‌كى يه‌كجاره‌كى كۆتايى به‌و نه‌خۆشييه دێت.
.jpg)
دارچين و هه‌نگوين كێش داده‌به‌زێنن: باش‌ترين ده‌رمان بۆ دابه‌زاندن و له‌ناوبردنى چه‌ورى ورگ و رێگرتن له دوورباره گهشهكردنهوهى و نه‌هێشتنى كه‌رش خواردنه‌وه‌ى گيراوه‌ى دارچين و ههنگوينه. به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر بێت و كه‌مێك ئاوى ليمۆى تازه‌ى تێكه‌ڵ بكه‌يت.