به وێنه و ڤيديۆ.. ته‌نيا له دوو رۆژدا ژاپۆن گه‌وره‌ترين كێشه‌ى چاره‌سه‌ر كرد
K24 – هه‌ولێر:
له شارى فۆكۆكاى ژاپۆنى و له نزيك وێستگه‌ى هاكاتاى هێڵى ئاسنين، به هۆى داڕووخانى زه‌وييه‌وه چاڵێكى گه‌وره درووستبوو و به هۆيه‌وه مه‌ترسى له‌سه‌ر ته‌واوى تاوه‌ره‌كانى ده‌وروبه‌رى درووستبوو.
به هۆى چاڵه‌كه‌وه وێڕاى په‌ككه‌وتنى هاتوچۆ، مه‌ترسى له‌سه‌ر هێڵه‌كانى په‌يوه‌ندى و كاره‌با و ئاو درووستبوو.
شاره‌وانى شاره‌كه ته‌نيا له ماوه‌ى دوو رۆژدا توانيى ئه‌و چاڵه گه‌وره‌يه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ژيان بۆ رێگه‌ى هاتوچۆى هاووڵاتيان بگه‌ڕێننه‌وه.
چاككردنه‌وه‌كه سه‌رجه‌م به‌شه‌كانى په‌يوه‌ست به خزمه‌تگوزارى ئاو و كاره‌با و هاتوچۆ و دانانه‌وه‌ى ستوونى گڵۆپ و قيرتاوكردنهوهى رێگه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه و ته‌نيا به 2 رۆژ هه‌موو شت چاككرايهوه.
سه‌رۆكى شاره‌وانى فوكوكا رايگه‌ياندووه، ئه‌مجاره ناوچه زيان به‌ركه‌وتووه‌كه به جۆرێك نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه كه تواناى به‌رگه گرتنى 30 هێنده‌ى پێشووه.
چاڵه‌كه 6200 مه‌تر چوارگۆشه بووه و به لم و چيمه‌نتۆ پڕ كراوه‌ته‌وه.