زستان بازاڕی لەنگە گەرم دەكات
K24 – قامشلۆ
لەگەڵ ھاتنی وەرزی سەرما و سۆڵ فرۆش لەسەر جل و بەرگی لەنگە زیاتر دەبێت، جلی لەنگە كە لە وڵاتانی ئەورووپا دەھێنرێنە كوردستان نرخی لە جل و بەرگی دیكە كەمترە، ئەمەش وا دەكات زۆربەی خەڵكی رووی تێبكەن، فرۆشیارانی بازاڕی لەنگە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن لە وەرزی زستاندا جلوبەرگی لەنگە فرۆشی زیاتری ھەیە.