ھێرۆ مەولودی خەڵاتی یەكەم كچە رۆژنامەنووسی رووماڵكردنی شەڕی پێبەخشرا
K24 – ھەولێر
لەبەرامبەر رووماڵكردنی شەڕی داعش وەك یەكەم كچە رۆژنامەنووس ھێرۆ مەولودی پەیامنێری كوردستان24 خەڵاتی پێبەخشرا.
لە شەشەمین فێستیڤاڵ بۆ خەڵاتی رۆژنامەنووسان سەنتەری ژیاو ژمارەیەك رۆژنامەنووسی خەڵاتكرد لە نێویاندا ھێرۆ مەولودی وەك یەكەم كچە رۆژنامەنووس كە رووماڵی شەڕەكانی كردووە خەڵاتكرا، ھاوكات ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 كە لە زۆربەی میحوەرەكان رووماڵی شەڕی دژی داعشی كردووە خەڵاتی پێبەخشرا.

لە میانی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژباشی كوردستان24 ھێرۆ مەولودی گوتی: "ئەو خەڵاتە تەنھا بۆمن و ھۆشمەند نییە، بەڵكو بۆ ھەموو پەیامنێرانی كوردستان24، بەتایبەتی مەسعوود محەمەد و چەكدار جەمال كە ئێستاش لە مووسڵ لە بەرەكانی جەنگن".
ھێرۆ گوتیشی: "پێشتر لە بەرەكانی شەڕ كاری رۆژنامەنووسیم كردووە، بەڵام جیاوازییەكە ئەوەیە ئەمجارە رووماڵی راستەوخۆی شەڕمان دەكرد و ھەنگا و بە ھەنگاو لەگەڵ پێشمەرگە دەچووینەوە پێشەوە".
مەولودی روونیكردەوە: "پێشتر رۆژنامەنووسی كچ ھەبووە چوونەتە بەرەكانی شەڕ، بەڵام ئەوان دوای شەڕەكان دەچوون كاری رۆژنامەنووسیان دەكرد، جیاوازی من ئەوەبوو كە رووماڵی راستەوخۆی شەڕمان دەكرد".
.jpg)